پۆمبیۆ: ئێران لەپشت خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

67 جار خوێندراوەتەوە کات08:15 بەروار02-12-2019
پۆمبیۆ: ئێران لەپشت خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت، ئەمریكا لەپشت خۆپیشاندانەكانی تەواوی ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە. دەشڵێت، خۆپیشاندەران لە لوبنان، عیراق و تەنانەت خودی ئێرانیش دژایەتی سیستمی ئایینی دەكەن.

مایك پۆمبیۆ، هەرچەندە دان بەوەدا دەنێت كە خۆپیشاندانەكانی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەشێكی پەیوەندی بەكێشەی ناوخۆییەوە هەیە، بەڵام لەهەمان كاتدا پەنجەی تۆمەتی بۆ ئێران درێژكرد كە ئەمریكا بەدوژمنە سەرسەختەكەی خۆی ئەژماری دەكات.

پۆمبیۆ، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عیراقی گەڕاندەوە بۆ كوشتنی دەیان كەس لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و داواكاری ئازادی. وتیشی، هەمان هۆ بەسەر خۆپیشاندانەكانی لوبنان-دا جێبەجێ دەبێت. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، خەڵكی لە عیراق و لوبنان دەیانەوێت حزبوڵاو ئێران لەسیستمی وڵاتەكانیان وەدەرنێن.

وتیشی، خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی ئێران كە بەووتەی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بەهۆی سەركوتكردنیەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لانی كەم 200 كەس كوژراون، دەریخست كە" جامەكەیان پڕبووەو لێی دەڕژێت."