وەزیری پلاندانان: هەموو شتێك لە نێوان هەولێر و بەغدا تەواو بووە و ڕێككەوتن دەكرێت

98 جار خوێندراوەتەوە کات09:26 بەروار02-12-2019
وەزیری پلاندانان: هەموو شتێك لە نێوان هەولێر و بەغدا تەواو بووە و ڕێككەوتن دەكرێت

راچڵەكین-

وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، هەموو شتێك لە نێوان هەولێر و بەغدا تەواو بووە و ڕێككەوتن دەكرێت.

د. دارا ڕەشید، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی  2020ی مافەكانی هەرێمی كوردستانی تێدایە.

وتیشی، ئەوبودجە خەملێندراوەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و پلاندانانی حكومەتی هەرێم ئامادەكرابوو، لەپرۆژە یاساكەدا جێی دەكرێتەوە.

لەماوەی كەمتر لە دووهەفتەدا چوارجار شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كردووە بۆ رێككەوتن لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لەپرۆژەیاسای ساڵی 2020 و دۆسێی نەوت. بەگوێرەی زانیارییەكانیش لەئێستادا رێككەوتنی بەرایی كراوە و هەرێمی كوردستان ئامادەیی نیشانداوە بۆ رادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە كۆمپانیای سۆمۆ.