ڕۆشتن به‌ پێ یان ڕاكردن؟ كامیان كالۆری زیاتر ده‌سوتێنن؟

631 جار خوێندراوەتەوە کات09:28 بەروار02-12-2019
ڕۆشتن به‌ پێ یان ڕاكردن؟ كامیان كالۆری زیاتر ده‌سوتێنن؟

ڕاچڵه‌كین-

له‌كاتی ڕاهێنانی وه‌رزشی كالۆری و چه‌وری زیادده‌ی‌ له‌ش ده‌سوتێنێت، به‌ڵام ئایا ڕۆشتن به‌ پێ یان ڕاكردن كامیان كالۆری زیاتری له‌ش ده‌سوتێنن؟

تێكڕای ئه‌و كالۆریانه‌ی‌ له‌ش ده‌یسوتێنێت له‌ كاتی وه‌رزش كردن ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر"كاتی ڕاهێنانی وه‌رزشی و  خێرای و قورسی ئه‌و وه‌رزشه‌ی‌ ده‌یكه‌یت و كێشی تاك و ئاستی توانای جه‌سته‌ی‌، ڕاهێنانی وه‌رزشی به‌ چڕی له‌ ماوه‌ی‌ خوله‌كێكدا زۆر خێراتر له‌ ماوه‌ی‌ ڕاهێنانه‌كه‌  كالۆری زیادده‌ی‌ له‌ش ده‌سوتێنێت واته‌ چڕی ڕاهێنانه‌كان له‌ ماوه‌كه‌ی‌ گرنگتره‌".

له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕاكردن به‌ چڕی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆر به‌سوود تره‌ له‌ ڕاكردنی هێواش له‌ ماوه‌یه‌كی زیاتردا، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ناتوانن به‌هۆی توشبوون به‌ هه‌وكردنی جومگه‌كانیانه‌وه‌ ڕابكه‌ن  ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر وه‌رزش بكه‌ن بۆ سوتاندنی كالۆری زیادده‌ی‌ له‌شیان.

باشترین ڕێگا بۆ سوتاندنی زۆرترین ڕێژه‌ی‌ كالۆری له‌ش بریتیه‌ له‌ "150 خوله‌ك چالاكی وه‌رزشی وه‌ك" ڕۆشتن به‌ خێرای " له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌دا، یان 75 خوله‌ك چالاكی جه‌سته‌ی‌ به‌هێز یان ڕاكردن له‌گه‌ڵ ڕاهێنانی جیاواز، هاوكات ڕۆشتن به‌سه‌ر چیا و گرد و شوێنه‌ به‌رزه‌كان به‌ هه‌مان شێوه‌ یارمه‌تی سوتاندنی كالۆری زیادده‌ی‌ له‌ش ده‌دات.