فڵچه‌ی‌ ددانه‌كه‌ت له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ پارێزراوت ده‌كات

220 جار خوێندراوەتەوە کات09:49 بەروار02-12-2019
فڵچه‌ی‌ ددانه‌كه‌ت له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ پارێزراوت ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ سێ جار خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ددان له‌ ڕۆژێكدا ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی‌ %10 كه‌مده‌كاته‌وه‌.

زاناكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ  و له‌زینی گوێچكه‌له‌كانی دڵ و تێكچوونی تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ كه‌مده‌بێته‌وه‌ به‌هۆی خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ددانه‌كانه‌وه‌.

خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ددان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هۆكاره‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌  ئه‌و به‌كتریایانه‌ی‌ له‌نێوان ددانه‌كان و پوكدا ده‌ژی و ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی‌ بچێته‌ ناو خوێنه‌وه‌.

خاوێن ڕانه‌گرتنی ده‌م و ددان ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی ژماره‌ی‌ به‌كتریاكان له‌ناو ده‌مدا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌وكردن له‌ناو له‌شدا دروست ده‌بێت و ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ و سست بوونی دڵ به‌ جۆرێك لاواز ده‌بێت بۆ ناردنی خوێن بۆ به‌شه‌كانی له‌ش.