هەولێر؛ باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

66 جار خوێندراوەتەوە کات10:14 بەروار02-12-2019
هەولێر؛  باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر رایگەیاند، باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیركردووە كەلەچوار كەس پێكهاتوون. 
 
موقەدەمی مافپەروەر كاروان مامەند میرانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر راگەیاند: " باندەكە هەڵسابوون بە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ، هێرۆیین) و لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا تەواوی ئامرازەكانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەند چەقۆیەك و 11مۆبایل و بڕێك پارەیان لابووە".
 
وتیشی:" "تۆمەتباران ناویان (د.ر.م) تەمەن 20 ساڵ، (ر.ر.م.) تەمەن 28 ساڵ، (گ.ر.ع.) تەمەن 19 ساڵ، (هـ.ا.ا.) تەمەن 38 ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا".
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر روونیكردەوە: ''پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە رێكخرا و رەوانەی بەردەم دادوەركرا، دادوەریش بڕیاری دا بە بەندكردنی هەر چوار تۆمەتبار بەپێی ماددە 14ی ماددەی هۆشبەر."