ریبێری تووشی پێکانێکی مەترسیدار هات

73 جار خوێندراوەتەوە کات10:39 بەروار02-12-2019
ریبێری تووشی پێکانێکی مەترسیدار هات


فرانک ریبێری فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر لیچی تووشی پێکانهات.

لە رێگەی راگەیاندراوێکی فەرمییانەوە فیۆرێنتیان بڵاویکردەوە ئەو ئەستێرە فەڕەنسییەیان لە بەستەری پاژنە پێی راستیدا تووشی پێکانهاتووە و بۆ ماوەیەک دووردەکەوێتەوە.

هەرچەندە ئاماژەیان بە ماوەی دوورکەوتنەوەی نەداوە، بەڵام بەپێی سەرچاوە ئیتاڵییەکان ریبێری لانی شەش هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و ناتوانێت یاریی بکات.