كەشناسی بڕی بارانبارینی بڵاوكردەوە

249 جار خوێندراوەتەوە کات11:12 بەروار02-12-2019
كەشناسی بڕی بارانبارینی بڵاوكردەوە

راچڵەكین-

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی بارانبارینی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كە بڵاوكراوەتەوە، لەماوەی 12 كاتكۆی ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە شاری كەلار بووە كە گەیشتووەتە 36.2 مللیمەتر.

پێشتر سادق عەتیە، شارەزای بواری كەشناسی لە فڕۆكەخانەی بەسرە رایگەیاندبوو، شەپۆلێكی هەوای سارد ڕوو لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات، بەشێوەیەكی بەرچاو پلەكانی گەرما دادەبەزێت.