منداڵ هه‌تا ته‌مه‌نی 6 ساڵی چه‌ند كێشی زیاد ده‌كات

174 جار خوێندراوەتەوە کات11:25 بەروار02-12-2019
منداڵ هه‌تا ته‌مه‌نی 6 ساڵی چه‌ند كێشی زیاد ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

 کێشی تەندروستی منداڵ دووای لە دایک بوون ٢,٥ کیلۆ بۆ ٤ کیلۆیە، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئاكۆ پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان كێشی ته‌ندروستی منداڵان ڕوون ده‌كاته‌وه‌ هه‌تا ته‌مه‌نی 6 ساڵی.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" منداڵ دووای لە دایك بوونی لە ۵% بۆ ۱٠% کێشی لە دەست دەدات لە هەفتەی یەکەمی تەمەنی دواتر کێشی بەرەو زیاد بوون دەروات لە تەمەنی ۱٠ رۆژی کێشی دەگاتە ئەو کێشەی کە لە کاتی لەدایک بوون هەی بووە."

لە ١٠ رۆژ بۆ ٣ مانگی تەمەن : مانگی ٩٠٠ گرام زیاد دەکات.

لە ٣ مانگ بۆ ٦ مانگی تەمەن : مانگی ٦٠٠ گرام زیاد دەکات ، بۆیە لە تەمەنی ٤-۵ مانگی کێشی منداڵ دەبێتە نزیکەی دوو ئەوەندەی کێشی کاتی لە دایک بوونی .

لە ٦ بۆ ۹ مانگی تەمەن : مانگی ٤٥٠ گرام زیاد دەکات

لە ۹ بۆ ۱۲ مانگی تەمەن : مانگی ٣٦٠ گرام زیاد دەکات, بۆیە لە تەمەنی یەک ساڵی کێشی منداڵ دەبێتە نزیکەی ۳ ئەوەندەی کێشی کاتی لەدایک بوونی.

لە ۱ بۆ ۳ ساڵی تەمەن : مانگی ٢٤٠ گرام زیاد دەکات.

لە ۳ بۆ ٦ ساڵی تەمەن : مانگی ١٨٠ گرام زیاد دەکات

ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی‌ زیادبوونی كێشی منداڵه‌كه‌ت زۆر له‌م بڕه‌ كه‌متره‌ باشتر وایه‌ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت بۆ زانینی هۆكار و ده‌ست نیشانكردنی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی‌.