مێسی بۆ شەشەم جار باڵۆندۆری بەدەستهێنا

94 جار خوێندراوەتەوە کات11:45 بەروار02-12-2019
مێسی بۆ شەشەم جار باڵۆندۆری بەدەستهێنا

راچڵەكین-

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، بۆ جاری شەشەم لەمێژووی یاریكردنیدا، خەڵاتی باڵۆندۆری بەدەستهێنا.

لە هۆڵی شاتلیێ لە پاریس، رێوڕەسمی خەڵاتەكانی باڵۆندۆر بە بەشداری چەندین ئەستێرەی گەورەی جیهان بەڕێوەچوو، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی بووە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆری پیاوان و بەسەر ڤێرجل ڤان دایك و محەممەد سەڵاحدا سەركەوت.


لە ئاهەنگەكەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئامادەنەبوو، كە بەهەمان شێوەی رێوڕەسمی خەڵاتەكانی زەبێست دوای ئەوەی پێیانگوتبوو كە ناوی لە سێ بەربژێرەكەی كۆتایی نییە.

هەر لەو رێوڕەسمەدا، ماتیاس دیلیختی یاریزانی یانەی یوڤێنتوس خەڵاتی كۆپای بردەوە. خەڵاتی باشترین گۆڵچیش  درا بە ئەلیسۆن بیكەری گۆپارێزی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی كە یارمەتی یانەكەیدا بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، دووەمی پرێمەرلیگ.