ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پێشوازی له‌ كوڕانی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌ کرد

204 جار خوێندراوەتەوە کات04:06 بەروار05-12-2019
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پێشوازی له‌ كوڕانی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌ کرد

راچڵەکین-
 ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 5-12-2019 سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ كوڕانی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌ كرد.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو دووباره‌ هاوخه‌می خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی سه‌رداری ئه‌نوه‌ر به‌گ ده‌ربڕی و له‌خوای گه‌وره‌ داوای لێخۆشبوونی بۆ به‌رێزیان و ته‌مه‌ندرێژی بۆ براكانی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان خواست.

هەروەها، كوڕانی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌ سوپاسی به‌شداری گه‌رمی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوویان كرد له‌ پرسه‌كه‌ و هیوای ته‌مه‌ندرێژی و ته‌ندروستی باشیان بۆ خواست.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏‏‏أشخاص يجلسون‏، و‏‏غرفة معيشة‏، و‏طاولة‏‏‏ و‏منظر داخلي‏‏‏‏