پێدانی مۆڵەتی پیشەیی (خۆبەخشی) بەشێک لەپزیشکان راگیرا

94 جار خوێندراوەتەوە کات08:46 بەروار05-12-2019
پێدانی مۆڵەتی پیشەیی (خۆبەخشی) بەشێک لەپزیشکان راگیرا

راچڵەکین-

ئەنجومەنی سەندیکای پزیشکانی کوردستان بڕیاریدا بەڕاگرتنی پیشەیی پزیشکانی خۆبەخش لەکەرتی تەندروستی هەرێم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-12-2019 ئەنجومەنی پزیشکان بڕیاریدا بەڕاگرتنی پیشەیی پزیشکانی ددانی خۆبەخش لەکەرتی تەندروستی هەرێم

ئەنجومەنی پزیشکان هۆکاری بڕیارەکەی دەگەرێنێتەوە بۆ ئەوەی "پزیشکانی دانەمەزراوی ددان بەخۆبەخش کاردەکەن بۆیەحکومەت دایان نامەزرینێت".

بەهۆی دانەمەزراندنیانەوە پزیشکانی ددان لەماوەی دووهەفتەی ڕابردوو لەپاریزگاکانی هەرێم چەنجارێک خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و وداوادەکەن هاوشێوەی پزیشکانیدیکە بڕیاری دامەزراندنیان بۆدەربکرێت.