سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردن: کۆنگرە بۆ سەرجەم یەكێتیەكانە

90 جار خوێندراوەتەوە کات07:28 بەروار08-12-2019
سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردن: کۆنگرە بۆ سەرجەم یەكێتیەكانە

راچڵەکین-

سەرۆكی دەزگای هەڵبژارنەكانی یەكێتی رایگەیاند، كۆنگرەی یەكێتی بۆ سەرجەم یەكێتیەكانە و سبەینێ كۆنفرانس لە 17 مەڵبەند بەڕێوەدەچێت و بەوردیش جیاكردنەوەی دەنگەكان ئەنجامدەدرێت.

رزگار عەلی سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان كە بڕیارە سبەینێ 9-12-2019 ئەنجامبدرێت، رایگەیاند، "لە 17 مەڵبەند كۆنفرانس بەڕێوەدەچێت و 17 لیژنەش سەرپەرشتی كۆنفرانسەكە دەكەن و بەوردیش جیاكردنەوەی دەنگەكان ئەنجامدەدرێت".

ئاماژەی بەوەش کرد،" 207 كۆمیتەی یەكێتی كۆنفرانسی بۆ ئەنجامدراوە و كۆنگرەی یەكێتیش بۆ سەرجەم یەكێتیەكانە و داواش لەهەڤاڵانی یەكێتی دەكەین لەكۆنفرانسی مەڵبەندەكان هاوكاربن".