تره‌مپ: هۆشداری دایه‌ كۆریای باكور

115 جار خوێندراوەتەوە کات07:39 بەروار08-12-2019
تره‌مپ: هۆشداری دایه‌ كۆریای باكور

راچڵەکین-

سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداری دایه‌ كۆریای باكور و رایگه‌یاند،ده‌بێت چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی له‌ناو ببات.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هۆشداریدایه‌ كۆریای باكورو جه‌ختیكرده‌وه‌، ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌ناو ببات.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش بۆ كۆریای باكور ئاشكرایكرد، كیم جۆنگ ئون زۆر شت له‌ده‌ستده‌دات ئه‌گه‌ر بێت و دوژمنكارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و پابه‌ندنه‌بێت به‌له‌ناوبردنی چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی.