نوێنەرانی بریتانیا و فرەنسا و ئەڵمانیا هۆشدارى دەدەنە عەبدولمەهدى

94 جار خوێندراوەتەوە کات09:30 بەروار08-12-2019
نوێنەرانی بریتانیا و فرەنسا و ئەڵمانیا هۆشدارى دەدەنە عەبدولمەهدى

راچڵەکین-

نوێنەرانی بریتانیا و فرەنسا و ئەڵمانیا لە بەغداد، راگەیەندراوێكیان لەسەر دۆخی عێراق بڵاوكردەوە و داوایانكرد هێزە ئەمنیەكانی عێراق خۆپیشاندەران بپارێزن.

سێ باڵیۆزخانەى بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا، ئەمڕۆ لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى کۆبوونەتەوە بە سیفەتى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، تا دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى نوێ، داوایان لێکردووە گرەنتى پاراستنى خۆپیشاندەران و لێکۆڵینەوەى خێرا بکات لەبارەى کوشتنى 25 خۆپیشاندەر لە هەینى ڕابردوودا و لێپرسنەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسن لەو کارە.

جەختیشیان کردووەتەوە لەسەر ئەوەى رێگە بە هیچ گروپێکى چەکدارى نەدرێت لەدەرەوەى کۆنتڕۆڵى دەوڵەت کاربکات.

بالیۆزەکانى ئەو سێ وڵاتە هانى حکومەتی عێراقیانداوە، گرەنتى جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە بکات کە بەم دواییانە دەرکراوە، لەبارەى پێدانى فەرمان بە هێزەکانى حەشدى شەعبى کە نزیک نەبنەوە لە شوێنى خۆپیشاندانەکان، لێپرسینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە ئەو بڕیارە پێشێل دەکەن.