ڤیدیۆ: ئه‌ردۆغان له‌ مزگه‌وتێك قورئان ده‌خوێنێته‌وه‌

379 جار خوێندراوەتەوە کات09:49 بەروار12-12-2019
ڤیدیۆ: ئه‌ردۆغان له‌ مزگه‌وتێك قورئان ده‌خوێنێته‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌  كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیه‌كی سه‌رۆكی توركیا" ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" یان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌دوای كردنه‌وه‌ی‌ مزگه‌وتێك له‌ شاری كامبریدج له‌ به‌ریتانیا قورئان ده‌خوێنێته‌وه‌.

 

 

په‌یجی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌ تویته‌ر له‌سه‌ر  كردنه‌وه‌ی‌ مزگه‌وتێك له‌ كامبریدج وێنه‌یه‌كی ساتی كردنه‌وه‌ی‌ مزگه‌وته‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌"مزگه‌وته‌كه‌ی‌ كامبیردج هاوڕێی ژینگه‌یه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ دیكه‌ی‌ موسوڵمانانی ئه‌م شاره‌ ڕوی تێده‌كه‌ن هاوشێوه‌ی‌ ماڵه‌ و ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ نوێژخوێن جێگه‌یان ده‌بێته‌وه‌  له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م مزگه‌وته‌ كراوه‌ته‌وه‌"

زۆرێك له‌و هاوڵاتیه‌ عه‌ره‌بانه‌ی‌ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی‌ ئه‌ردۆغان یان بڵاوكردۆته‌وه‌ باس له‌ توانای ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ قورئان و ئه‌و قسه‌ و باسانه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری ده‌وترێت.