مەزڵوم عەبدی: بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا دەبێتە هۆكاری ئەوەی توركیا نەتوانێت گەلی كورد كۆمەڵكوژ بكات

260 جار خوێندراوەتەوە کات11:49 بەروار14-12-2019
مەزڵوم عەبدی: بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا دەبێتە هۆكاری ئەوەی توركیا نەتوانێت گەلی كورد كۆمەڵكوژ بكات

راچڵەكین-

 فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت، بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا (كە تیایدا كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی بەجینۆساید ناساند) دەبێتە هۆكاری ئەوەی توركیا نەتوانێت گەلی كورد كۆمەڵكوژ بكات.

كۆتایی هەفتەی رابردوو، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی، كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی لەلایەن عوسمانییەكانەوەلەسەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی بە جینۆساید ناساند.

مەزڵووم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە جریوەیەكدا نوسیوویەتی:" هەنگاوەكەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا سەلماندی ناكرێت لە سەدەی 21ـدا جینۆساید ئەنجامبدرێت."
 
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا دەبێتە هۆكاری ئەوەی توركیا نەتوانێت گەلی كورد كۆمەڵكوژ بكات و وادەكات توركیا واز لە "داگیركردن"ی رۆژئاوای كوردستان بهێنێت."
 

بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا لەكاتێكدا دێت، كۆتایی تشرینی یەكەمی رابردوو بەهەمان شێوە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی بە جینۆساید ناساند.