دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

1049 جار خوێندراوەتەوە کات02:53 بەروار14-12-2019
دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەكان.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی داراییەوە راگەیەندراوە، سبەی یەكشەممە 15-12-2019 مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییە سیاسییەكان دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچە پشت بە دوو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەكەمیان، پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ كە مانگانە 317 ملیار دینارە، دووەمیان ناردنی پشكی هەرێمی كوردستانە لە بەغداوە كە مانگانە 454 ملیار دینارە.