عەلاوى چەند پێشنیارێک ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح دەکات

185 جار خوێندراوەتەوە کات04:51 بەروار15-12-2019
عەلاوى چەند پێشنیارێک ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح دەکات

راچڵەکین-

‌ سەرۆکى هاوپەیمانى نیشتیمانى نامەیەکى ئاڕاستەى بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عیراق کرد و تیایدا پێشنیارى ئەوەى کرد حکومەتى داهاتووى عێراق بچووککراوە و کاتى بێت و تەمەنى کابینەکە تەنها یەک ساڵ بێت.

ئەیاد عەلاوى، سەرۆکى هاوپەیمانى نیشتیمانى نامەیەکی ئاڕاستەى د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق کردووە رایگەیاند، "پێویستە حکومەتى داهاتوو حکومەتێکى بچوککراو و کاتى بێت و ماوەکەى تەنها یەک ساڵ بێت و ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنێکى بێگەرد و شەفاف بکات بە یاسایەکى هەڵبژاردنى نوێ".

عەلاوى داواشیکردووە، "خێرا بکرێت لە دۆزینەوەى چارەسەر بۆ قەیرانى ئێستا و چوار پیشنیارى خستەڕوو بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو بۆ دەرچوون لە قەیرانى ئێستا و گەیاندنى دۆخەکە بە ئارامى و جێگیربوون، لە پاشان حکومەتێکى هەڵبژیردراو کار بکات بۆ دەرچەى ئابورى و زیادکردنى هەلى کار و تەواوکردنى دادگایکردنى گەندەڵکاران و تێوەگلاوان لە کوشتنى خۆپیشاندەران و رادەستکردنیان بە دادگا و دادگایکردنێکى ئاشکرایانەیان".