بەرهەم ساڵح؛ نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد

143 جار خوێندراوەتەوە کات07:30 بەروار15-12-2019
بەرهەم ساڵح؛ نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد

راچڵەکین-

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی رێوشوێنە دەستورییەكان سەرۆك كۆماری عێراق نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد تا گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بۆ دەسنیشانبكەن، بۆ دیارییكردنی كەسێك بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق.

لەو نوسراوەدا كە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، ئاراستەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و جێگرەكانی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ماددەی 76ی دەستوری عێراق سەرۆك كۆمار پەیوەست دەكات كە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی رابسپێرێت لە ماوەی 15 رۆژدا ئەنجومەنی وەزیران پێكبهێنێت".

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، "بەمەبەستی پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێی وەزیران، داوا دەكەین لە یەكەمین دانیشتنی داهاتوی پەرلەماندا گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دەسنیشانبكرێت".

ئەوەش خراوەتەرو كە سەرۆك كۆمار، دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیرانی پێشوی عێراق عادل عەبدولمەهدی پەسەندكردووە.