ڤیدیۆ: زاوا نه‌یهێشت ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی به‌ خۆشی ته‌واو ببێت

6224 جار خوێندراوەتەوە کات09:23 بەروار15-12-2019
ڤیدیۆ: زاوا نه‌یهێشت ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی به‌ خۆشی ته‌واو ببێت

ڕاچڵه‌كین-

ڕۆژی هاوسه‌رگیری ده‌بێت خۆشترین ڕۆژی ژیانی ئه‌و دوو كه‌سه‌ بێت كه‌ به‌یه‌كتر ده‌گه‌ن، به‌ڵام ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ی له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌ون پێده‌چێت ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ختیان نه‌بوبێت.

ڤیدیۆی ئه‌م بووك و زاوا گه‌نجه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر خێرا بڵاوبویه‌وه‌، هه‌ر له‌ ساتی له‌تكردنی كێكی ئاهه‌نگه‌كه‌ پێكه‌نینی سه‌ر لێوی بووك و زاوا وون ده‌بێت و دڵه‌ڕاوكێ و توڕه‌ی‌ جێگه‌ی‌ ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا و له‌دوای له‌تكردنی كێكه‌كه‌ زاوا ئه‌وه‌نده‌ توڕه‌ ده‌بێت بتڵی خواردنه‌وه‌كه‌ ده‌دات به‌ زه‌ویدا و ئاهه‌نگه‌كه‌ تێكده‌دات.

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێك به‌ ناوی" Leylam "  بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌ك خۆی ئاشكرای كردوه‌ خه‌ڵكی جۆرجیایه‌ و له‌ ته‌بلیسی پایته‌خت ده‌ژی و له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ زیاتر له‌ 15 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌ و 68 هه‌زار كۆمێنتی له‌سه‌ر نوسراوه‌.