بی بی سی: ڕێكخراوێكی خێرخوازی كوردستان له‌ مین پاك ده‌كاته‌وه‌

95 جار خوێندراوەتەوە کات08:40 بەروار02-01-2020
بی بی سی: ڕێكخراوێكی خێرخوازی كوردستان له‌ مین پاك ده‌كاته‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 20 ملیۆن مین هه‌یه‌ له‌ عێراق به‌شێكیان له‌لایه‌ن ڕێكخراو وگروپه‌ تیرۆریستیه‌كان چێندراون و به‌شێكی دیكه‌شی له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی ئێران عێراق له‌ ساڵی 1980 له‌لایه‌ن سوپاكه‌ی‌ سه‌دام حسێن له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌ كوردیه‌كان دانراون.

ڕێكخراوی ڕاوێژكاری تایبه‌ت به‌ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی‌ مین" MAG "ی خێرخوازی كه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ی‌ له‌ به‌ریتانیایه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ كاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی‌ مین ده‌كات له‌ كوردستان.

جه‌بار یه‌كێكه‌ له‌و كوردانه‌ی‌ له‌م ڕێكخراوه‌ كاری هه‌ڵكرتنه‌وه‌ی‌ مین ده‌كات و له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كه‌ناڵی بی بی سی ده‌ڵێت"له‌ناو هه‌ر مینێكدا 2000 پارچه‌ هه‌یه‌ و له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی‌ هه‌تا دووری 50 مه‌تر مه‌تر مرۆڤده‌كوژێت"