هه‌ندرێن بێده‌نگی شكاند..نهێنی جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد

41447 جار خوێندراوەتەوە کات09:50 بەروار02-01-2020
هه‌ندرێن بێده‌نگی شكاند..نهێنی جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد

ڕاچڵه‌كین-

كوڕه‌ ڕاگه‌یاندنكار و بێژه‌ری هه‌واڵه‌كان له‌ كه‌ناڵی K24"هه‌ندرێن عه‌بدولره‌حمان" له‌ڕێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی كۆمێنتی بۆ نوسیوه‌ هاته‌ ده‌نگ و هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد.

هه‌ندرێن له‌ وه‌ڵامی كه‌سێك كه‌ نوسیویه‌تی دوای ئه‌وه‌ی‌ چویته‌ كه‌ناڵی K24  له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت جیابویته‌ته‌وه‌ نوسیویه‌تی" دەیان جار بێ ئابڕووانە بێ دەنگی و ڕێزی منتان كردە پەردەیەك تاعەیب و عاری خۆتانی پێ داپۆشن، بەس هەر ڕێزم گرتن كەچی هەر خەریكی كۆمێنتی بێ مانان بۆ خۆ جوان كردنتان، بەڵێ بۆیە جیابومەوە لەبەر ئەوەی بە درێژایی ئەو هەموو ساڵە سحرو جادوم لێكراوە، ئیتر دوای ئەوەی سوپاس بۆ خوا پێیم زانی منیش بە پێی شەرع و عادەت جیابوومەوە چونكە شركەو بێ ئەوەی منیش بیكەم لای خوا تەڵاقەكە كەوتوە، ئیتر ئەوەندە بەسە با ناچار نەبم لە ئاست بوختانتان بێ دەنگی بشكێنم چونكە زۆرم پێیە بۆ وتن"

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا هه‌ندرێن له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ جیابۆته‌وه‌ و هه‌تا ئێستاش له‌ هیچ دیمانه‌یه‌ك و له‌ڕێی هیچ پۆستێكه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌داوه‌.