ڤیدیۆ: كۆمه‌ڵێك گه‌نج گێچه‌ڵی سێكسی به‌ دوو كچ ده‌كه‌ن له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا

39685 جار خوێندراوەتەوە کات07:03 بەروار03-01-2020
ڤیدیۆ: كۆمه‌ڵێك گه‌نج گێچه‌ڵی سێكسی به‌ دوو كچ ده‌كه‌ن له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا

ڕاچڵه‌كین-

پۆلیسی میسر حه‌وت كه‌سی ده‌ستگیر كرد به‌ تۆمه‌تی گێچه‌ڵكردن به‌ خانمێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵان و هاوڕێكه‌ی‌ له‌كاتی ڕۆشتنیان به‌ شه‌قامێكدا له‌ شاری مه‌نسوره‌ له‌ ده‌لتای نیل له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا، و ده‌ستگیركردنی ئه‌م تۆمه‌تبارانه‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆیی ئه‌م ئافره‌ته‌ دێت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر به‌یان نامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌" ئه‌و خانمه‌ ڤیدیۆی گێچه‌ڵ پێكردنه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌  و له‌ شاری مه‌نسوره‌ ده‌ژی و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گێچه‌ڵیان پێكردوه‌ ژماره‌یان 7 كه‌س بووه‌ و خۆشیان ڤیدیۆیان تۆمار كردوه‌ و بڵاویان كردۆته‌وه‌ و دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌"

له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بڵاو ڤیدۆیی گێچه‌ڵ پێكردنی كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ و هاوڕێكه‌ی‌ به‌گریان و هاواركردن له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا بڵاوكرایه‌وه‌ و هاوكات له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌وه‌ ئه‌م دوو ئافره‌ته‌ له‌ ده‌ستی گه‌نجه‌ گێچه‌ڵ پێكه‌ره‌كان ڕزگار كراون.