قه‌ڵه‌وی 10 مه‌ترسی هه‌یه‌

122 جار خوێندراوەتەوە کات08:35 بەروار06-01-2020
قه‌ڵه‌وی 10 مه‌ترسی هه‌یه‌

ڕاچڵه‌كین- 

قه‌ڵه‌وی به‌وه‌ پێناسه‌ ده‌کرێت که‌ ڕێژه‌ی بارستایی له‌ش (BMI ) زیاتر بێت له‌ ( ۳۰ ) و بڕی زیاتری له‌ چه‌وری هه‌بێت له‌ جه‌سته‌دا، قه‌ڵه‌وی به‌ هۆکارێکی سه‌ره‌کی مردنی پێش وه‌خته‌ وزیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌زۆر له‌ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌کان داده‌نرێت که‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن، دكتۆر كامه‌ران ڕه‌سوڵ پزیشكی پسپۆڕی خۆراك باسیان لێوه‌ ده‌كات.

1-  نه‌خۆشی شه‌کره‌ جۆری دووه‌م.
2- جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک .
3- به‌رزی کۆلیستڕۆڵی خراپ و چه‌وریه‌ سیانیه‌کان .
4-کۆنیشانه‌ی میتابۆلیزیم یان کۆنیشانه‌ی ئێکس .
5- چه‌وری جگه‌ر  و  به‌ردی زراو و به‌ردی گورچیله‌.
6- خه‌مۆکی و وه‌ستانی ناوبه‌ناوی هه‌ناسه‌ له‌ کاتی نووستن .
7- هه‌وکردنی جومگه‌کان به‌ تایبه‌ت سه‌وه‌فانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ و حه‌وز و پشت و مل .
8- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و ئینزلاقی پشت و مل.
9- لاوازی سێکسکی و نه‌زۆکی .
10-  ۱۷ جۆری شێرپه‌نجه‌ .