حه‌وت وشه‌ی پیاوان كار له‌ دڵی خانمان ده‌كات

6646 جار خوێندراوەتەوە کات07:51 بەروار08-01-2020
حه‌وت وشه‌ی پیاوان كار له‌ دڵی خانمان ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

ئاشكرایه‌ خانمان هه‌ست و سۆزیان به‌هێزتره‌ له‌چاو پیاوان و ته‌نها وشه‌ی‌ "خۆشم ده‌وێیت" كار له‌ دڵ و ناخی زۆرینه‌یان ده‌كات، له‌ڕاستیدا حه‌وت ده‌ربڕین ئه‌وكاته‌ی‌ پیاوان به‌كاریده‌هێنن كار له‌ ناخی خانمان ده‌كات و به‌رگه‌ی‌ ناگرن.

1- " تۆ شاژنی دڵی منی"
هیچ وشه‌یه‌ك له‌لای خانمان ئه‌وه‌نده‌ی‌ وتنی ئه‌م ده‌ربڕینه‌ ناخ هه‌ژێن نییه‌ و وا هه‌ست ده‌كه‌ن خاوه‌نی هه‌موو دنیان كاتێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان یان ئه‌و پیاوه‌ی‌ خۆشیان ده‌وێت ئه‌م ده‌ربڕینه‌یان پێ بوترێت.

2- "خه‌وم لێ ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر گوێم له‌ ده‌نگت نه‌بێت"
هه‌موو شه‌وێك ئه‌م ده‌ربڕینه‌ به‌ ده‌زگیرانه‌كه‌ت بڵێ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ دڵیدا ببیته‌ پارچه‌یه‌ك له‌ شه‌كر.

3-"تكایه‌ بێ ده‌نگ مه‌به‌"
كاتێك پیاوێك به‌ ته‌واوه‌تی گوێ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌گرێت و داوای لێ ده‌كات بێده‌نگ نه‌بێت و ته‌واوی ئه‌وه‌ی‌ له‌ دڵیدایه‌ بیڵێت ئه‌وه‌ لای ئافره‌ت به‌ جۆرێك لێكدانه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت كه‌ ژماره‌ یه‌كه‌ له‌لای هاوسه‌ره‌كه‌ی‌.

4-"جوانی تۆ سه‌رسامی كردووم"
خانمان یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی‌ زۆر گرنگه‌ به‌لایانه‌وه‌ جوانی ڕوخسار و شیك پۆشیانه‌، باشتر وایه‌ پیاوان له‌ وتنی ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ ڕه‌زیلی نه‌كه‌ن.

5-" تۆ یه‌كه‌م و كۆتا ئافره‌تی ژیانی منیت"
خانمان به‌م ده‌ربڕینه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ئاسووده‌ ده‌بن و چیتر دڵیان یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌.

6-"تۆ ته‌مه‌ن و هه‌موو ژیانی منیت"
ڕێگه‌یه‌كی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پیاو له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بگه‌یه‌نێت كه‌ بێ ئه‌و ناتوانێت ژیان به‌ڕێ بكات.

7-"هه‌موو ته‌مه‌نم كه‌سێكی دیكه‌ی‌ وه‌ك تۆم نه‌بینیوه‌"
دڵخۆشكه‌ری خانمانه‌ ئه‌م ده‌ربڕینه‌ كاتێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ پێی ده‌وترێت.