جۆكەر دەستگیركرا

410 جار خوێندراوەتەوە کات02:44 بەروار11-01-2020
جۆكەر دەستگیركرا

راچڵەكین-

هونەرمەند " خواكین فینیكس"  ئەكتەری سەرەی فلمی  جۆكەرو براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵوب، بەهۆی بەشداریكردنی لە خۆپیشاندانەكانی دژ بە گۆڕانكارییەكانی ژینگە، لە واشنتن-ی پایتەخت دەستگیركرا.

هەر لەو خۆپیشاندانانەدا، جگە لە فینیكس، ژمارەیەك هونەرمەندی تر دەستگیركران لەناویاندا هونەرمەندی ئەمریكی " مارتن شین."

هەرچەندە پۆلیسی واشنتن دەڵێت، لەو خۆپیشاندانانەدا كە رۆژی هەیینی 10-1-2020 بەڕێوەچوون، 147 كەسیان دەستگیركردووە، بەڵام لیستی ناوەكانیان رانەگەیاندووە.

وتەبێژی پۆلیسی پایتەختی ئەمریكا بە سی ئێن ئێن-ی راگەیاندووە، ئەوانەی دەستگیركراون سەرجەمیان تۆمەتبارن بە كۆبوونەوەو ئاستەنگ دروستكردن بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و بێزاركردن.