حه‌وت ڕه‌فتار ده‌یسه‌لمێنێت عاشقته‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ بڵێت

16173 جار خوێندراوەتەوە کات08:10 بەروار12-01-2020
حه‌وت ڕه‌فتار ده‌یسه‌لمێنێت عاشقته‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ بڵێت

ڕاچڵه‌كین-

جگه‌ له‌ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی چه‌ند شێوازێك له‌ ڕه‌فتاركردن ده‌یسه‌لمێنێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆشی ده‌وێیت بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ وشه‌یه‌كت پێ بڵێت.

1- نیگاكانی:
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی‌ ده‌توانیت چاودێری بكه‌یت له‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشی ده‌وێیت نیگاكانیه‌تی، به‌رده‌وام چاوه‌كانی له‌سه‌رته‌ و عاشقانه‌ ته‌ماشات ده‌كات.

2-جوڵه‌ی‌ لێوه‌كانی:
ئه‌گه‌ر ناوبه‌ناو لێوه‌كانی به‌ كه‌می كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زۆر سه‌رسامه‌ به‌ خۆت و قسه‌كردن و ڕه‌فتاره‌كانت.

3-چه‌ند جارێك له‌به‌رده‌می تۆدا ده‌ست به‌ ڕوخساریدا ده‌هێنێت:
ئه‌م ڕه‌فتاره‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شڵه‌ژاوه‌ و  هه‌ست و سۆزی بۆت زۆره‌.

4-نیگاكانی پیاو:
پیاوان كاتێك عتشقی ئافره‌تێك ده‌بن ته‌ماشای ده‌كه‌ن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌وه‌ تێده‌گات عاشقی بووه‌.

5-خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێویه‌تی:
ئه‌و كه‌سه‌ی‌ عاشقته‌ كاتێك ته‌ماشات ده‌كات خه‌نده‌له‌سه‌ر لێو و ڕوخساری به‌دی ده‌كه‌یت و ڕه‌نگه‌ هه‌ندێكجار بیه‌وێت ئه‌مه‌ش بشارێته‌وه‌ به‌ڵام ناتوانێت.

6-ئاڕاسته‌ و شێوازی وه‌ستانی:
ئه‌گه‌ر چه‌ند مه‌ترێكیش لێت دوور بێت ئه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات به‌ هاوسه‌نگی له‌ ئاستی تۆدا بوه‌ستێت.

7-گرنگی پێدان و پشتگوێ خستن:
یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین نیشانه‌كانی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی به‌جۆرێك ڕۆژێك زۆر گرنگیت پێ ده‌دات و ڕۆژی دواتر به‌ شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار ده‌كات كه‌ نه‌تناسێت ده‌ترسێت له‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ تۆ ئاشكرا ببێت.