به‌وێنه‌.. هۆی كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كه‌ی‌.. نهێنیه‌كی شاژنه‌ ئه‌لیزابێس ئاشكرا بوو

1713 جار خوێندراوەتەوە کات07:34 بەروار13-01-2020
به‌وێنه‌.. هۆی كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كه‌ی‌.. نهێنیه‌كی شاژنه‌ ئه‌لیزابێس ئاشكرا بوو

ڕاچڵه‌كین-

 شاژنی به‌ریتانیا"ئه‌لیزابێس" چه‌ند كاتژمێرێك پێش كۆبونه‌وه‌ی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ بابه‌تی جیابوونه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌كه‌ی‌ شازاده‌ هاری له‌ خێزانه‌كه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ببینرا و بیسته‌ری تایبه‌تی له‌ گوێدابووه‌ و ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ ئه‌م خانمه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ببینرێت.

له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌لیزابێس ی ته‌مه‌ن 93 ساڵ بیسته‌رێكی تایبه‌ت به‌ دوو ڕه‌نگی سوور و قاوه‌ی‌ له‌ گوێدایه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ بچێته‌ كڵێسا له‌ شاری "ساندرینگهام" له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی‌ كۆببێته‌وه‌.

ئه‌م جۆره‌ بیسته‌ره‌ی‌ شاژن به‌كاریهێناوه‌ بۆ بیستنی ده‌نگه‌ زۆر نزم و دوره‌كانیش به‌كاردێت و پێده‌چێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌ به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره‌ ئه‌وه‌بێت گوێبیستی ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی قسه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌یان بێت و لێكدانه‌وه‌ بۆ ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ به‌سه‌ر نه‌وه‌كه‌ی‌ بێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ژیانه‌ نوێكه‌یان.

بڕیار وایه‌ میگن هاوسه‌ری شازاده‌ هاری له‌گه‌ڵ ئارتشی كوڕی له‌ كه‌نه‌داوه‌ به‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكات.

الملكة إليزابيث ويظهر الجهاز بوضوح في أذنها