ڤیدیۆ: ژالیا ده‌بێته‌ پێشكه‌شكار

2450 جار خوێندراوەتەوە کات07:53 بەروار13-01-2020
ڤیدیۆ: ژالیا ده‌بێته‌ پێشكه‌شكار

ڕاچڵه‌كین-

ژالیا سیروان شاجوانی پێشووی كوردستان له‌ڕێی پڕۆگرامێكی تایبه‌ت له‌كه‌ناڵی ڕوداو ئاشكرای كرد كه‌ ده‌بێته‌ پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ڕووداو و پرۆگرامه‌كه‌ی‌ ناوی" كێش ڕێك" ی ده‌بێت.

ژالیا ئاشكرای كردوه‌ ئه‌م پرۆگرامه‌ ماوه‌ی‌ 3 مانگ ده‌خایه‌نێت و ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامه‌كه‌ به‌و جۆره‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌شداری ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی‌ 3 مانگ ده‌بێت له‌ كه‌سوكاریان دووربن.

پێشتر ژالیا له‌ هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن كاری نه‌كردوه‌ و ده‌ڵیت" شانازی ده‌كه‌م ببمه‌ پێشكه‌شكار له‌ ڕووداو و متمانه‌م به‌خۆم زۆره‌ له‌م ئه‌ركه‌دا سه‌كه‌وتوو ده‌بم " و ڕایگه‌یاند وه‌رزی یه‌كه‌می پرۆگرامه‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌بێت و دوو مانگه‌كه‌ی‌ دیكه‌ ده‌چێته‌ شاره‌كانی دیكه‌.

ژالیا سیروان ساڵی 1996 لە سلێمانی لەدایك بووە و مانگی ئۆكتۆبەر لە مەراسیمێكدا لە شاری هەولێر وەك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.