ئەمەریكا بەدوای شوێنێكی گونجاو دەگەڕێت بۆ هێزە سەربازییەكانی لە عیراق

214 جار خوێندراوەتەوە کات08:55 بەروار14-01-2020
ئەمەریكا بەدوای شوێنێكی گونجاو دەگەڕێت بۆ هێزە سەربازییەكانی لە عیراق

راچڵەكین

مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی لەگەڵ سەركردە عێراقییەكان كار بۆ دەستنیشانكردنی گونجاوترین شوێن لەناو عێراق بۆ جێگیركردنی هێزە ئەمەریكییەكان دەكەن.

مایك پۆمپێیۆ رایگەیاند "تایبەت بە چۆنیەتی چارەسەركردنی پرسی دیاریكردنی شوێنێك بۆ هێزە ئەمەریكییەكان لەناو خاكی عێراق، بڕیارمان داوە لەگەڵ سەركردە دەستەبژێرەكانی عێراق گونجاوترین شوێن بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشان بكەین".

وتیشی "وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆكانی لەگەڵ عێراق لەبارەی "پەیكەریەتی گونجاو" بۆ بوونی سەربازی ئەمەریكا لەو وڵاتە".