شەپۆلێكی نوێی بەفرو بارانبارین روو لەهەرێم دەكات

11174 جار خوێندراوەتەوە کات03:20 بەروار14-01-2020
شەپۆلێكی نوێی بەفرو بارانبارین روو لەهەرێم دەكات

راچڵەكین-

پێشبینی دەكرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا، شەپۆلێكی نوێی بەفرو بارانبارین روو لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بكات.

ماڵپەڕی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە:" پێشبینی دەكەین لە ماوەی چەن ڕۆژی داهاتوو هەرێمی كوردستان بكەوێتەوە ژێر كاریگەری شەپۆلێ تری باران و بەفربارین و دوو تا سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێ."

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، رۆژی دووشەممە، هەرێمی كوردستان رووبەڕوو شەپۆلێكی بەفرو بارانیارین بوەوە كە بەهۆیەوە بەشێك لەرێگای هاتوچۆی نێوان شارو شارۆچكەكان داخران.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەش بێت كە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و زەمینلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، رێژە بەفربارین لەچەند ناوچەیەك بەمشێوەیە بووە:

Image may contain: text