راچڵەکین- سپۆرت
دوای کۆبوونەوەی نێوان یانەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا "پرێمەرلیگ" بەشێوەیەکی فەرمی کاتی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولەکە دیاریکرا.
بەپێی بەیاننامەیەکی پرێمەرلیگ، یارییەکان لە رۆژی ١٧ی مانگی داهاتوو بەیاریی نێوان یانەی مانچستەر سیتی و ئارسیناڵ دەستپێ دەکاتەوە. یارییەکانیش بەبێ هاندەر ئەنجامدەدرێت.
خولی ئینگلیزی هاوشێوەی تەواوی خولەکانی ئەوروپا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە دوو مانگە یارییەکانی راگیراوە.