شەڕی كورد كوژیی جۆرێكی تری بازرگانییە

سالار مەحمود


08/06/2021

بازرگانیی شەڕ ناشرینترین بازرگانییە، بەتایبەتیش بازرگانی بەخوێنی براكەتەوە بكەیت.

مەترسیدارترین زەنگە، میلـلەتەكەمان شایستەی ئەم هەموو سوكایەتی و بێدەرەتانییە نییە.

دیارە بازرگانی ناڕەوای نەوت و ساختەكاری گومرگی لەسنورەكان و، دزینی داهاتی ناوخۆیی بەس نییە لای بازرگانانی بەناو سیاسی لە كوردستان. مەتەرێزیان لەیەك گرتووەو دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ بازرگانی بەخوێنی گەنجی خێرلەخۆ نەدیوی كوردستان، بۆ داپۆشینی قەیرانە كەڵەكەبووەكان لەبەرژەوەندی خۆیان و، داگیركەرانی كوردستان.

مێژوو زۆر بازرگانی جەنگ و جەلادی بچووكی خستە ئاوەڕۆی لەبارچوونەوە.

ئەم گەلە بە زیندوو دەمێنێتەوەو زۆر پیاهەڵكەوتووش لەبار ئەبات.

سەردەمی پرۆژەی نیشتمانسازییە، دروستكردنی بەرەیەكی نیشتمانی خەڵك و خاك ویستی و گەل تیایدا سەرچاوە بێت.

ئەوەی دەمێنێتەوە لەم ساتەوەختە هەستیارە بەئاگابن و چەپڵە بۆ سیاسەتی هەڵە لێ نەدرێت و بێدەنگ نەبین لەبەرامبەر سیاسەتی هەڵەو پڕ پەڵەی هەر لایەك دەیەوێت ئاشی خۆی بە خوێنی كورد ئاو بدات.

هەر بەریەككەوتنێكی كوردو كورد لە قازانجی داگیركەران تەواو دەبێت.