کورد نابێت چاکەی فەڕەنسیەکانی لەبیربچێت


18/12/2022

بێگومان نابێت گەلەکەمان چاکەو پشتیوانی فەڕەنسای لەبیر بچێت، نەک تەنها بەهۆی ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئێستا کە پشتیوانی خۆی بۆ کورد دووپات دەکاتەوە بەڵکو لەسەرجەم قۆناغە سەخت و جیاوازەکانی کوردی پێدا تێپەڕیوە فەڕەنسا بە کردار پشتیوانی خۆی ئەنجام داوە.

1- لە کاتی ئەنفال و کیمابارانی کورد ئەو ژنەی بە دایکی کورد ناسراوە دانیاڵ میتران کە هاوسەری سەرۆکی فەڕەنسا فرانسۆ میتران بوو بە پشتیوانی هاوسەرەکەی زۆر پشتیوانی کوردی کرد.

 2- لە کاتی کۆچڕەوەکەی کوردلە سالی 1991 فەرەنسا بزوێنەرو پشتیوانی سەرەکی بوو بۆ دەرکردنی بڕیاری 688 لە 5 نیسانی سالی1991 لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەولەتی بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە دەست ڕژێمی پێشوو وە دیاری کردنی هێڵی 36 تایبەت بە ناوچەی دژە فڕین .

3-  فەڕەنسا لە ساڵەکانی 1994-1998هەوڵی بەردەوامیان هەبوە بۆ کۆتایی پێهێنانی شەڕی ناوخۆ لە نێوان یەکێتی و پارتی چەندین دانیشتن لەپاریس لەگەل بەرپسانی کوردلە پێناو ئاشتەوای ئەنجامدرا.

4- دانیاڵ میتران  لەسالی 2009و کوڕەکەی  جیلبەرت میتران لە سالی 2021 بۆ پشتیوانی کوردو هەرێم سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کردو وتاریان لەبەردەم پەرلەمان پێشکەش کرد.

5-  لە 2009 فەڕەنسا یەکەم دەولەت بو کونسولخانەی لە هەولێر کردەوە.

 6- لە کاتی شەری داعش فەرەنسا تاکە وڵات بوو سەرۆکەکەی فرانسۆ ئونلاند دووجار سەردانی کوردستانی کردو پشتیوانی بۆ هەرێم دووپات کردەوە هاوکاری و پێداویستی سەربازی زۆری هەرێمی کرد.

7- لە کاتی ڕیفراندۆم فەڕەنسا و سەرۆک ئیمانویل ماکرۆن زۆر پشتیوانی کوردی کردو  داوای لە کورد کرد ڕیفراندۆم نەکات و لەهەما کات داوای لە بەغدا کرد دەستور هەموار بکات و عێراق بکرێتە کۆنفیدراڵی.

8- دوای ڕیفراندۆم کورد توشی ئەزمەیەکی زۆری دابڕانی نێو دەولەتی بوو بەڵام فەرەنسا دەرگای پەیوەندی بۆ کردەوەو بەرپرسانی هەرێمی بینی  کردەوە.

هەموو ئەو خالانەی سەرەوەو زۆر شتی تر دەرخەری ڕاستی مێژوی پشتیوانیە بەردەوامەکانی گەلی فەڕەنسایە بۆ گەلی کورد پێویستە هەرێمیش بە هەولی چاکسازی و یەکڕیزو خۆڕێکخسنەوەکانی وەڵامی بۆ گەلی فەڕەنسا هەبێت و چاکەکانی لەبیر نەکات و بۆ نەوەکانی بکات بە وانەی خوێندن.

عەباس حاجی فەتاح
18/12/2022