چیم دی ئێستا لە سەنتەری كۆرۆنا لە سەرچنار:

یاد نەقشبەندی


03/06/2020

۱. كۆمەڵێك پزیشك و كارمەند و ئیداری و كارگێری و كارگوزار كە ژیانی خۆیان و ماڵ و مناڵیان خستۆتە مەترسیەوە بۆ روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە هەندێكیان رازی نەبوون لە وێنەكەدا بن.

۲. تووشبووانی نوێ سەرەیان گرتبوو بۆ پركردنەوەی فایل بۆ ئەوەی داخڵ بكرێن كە هەموو جۆرە تەمەنێك و رەگەزێكی تیابوو سەرەڕای ئەوەی ٤ پزیشك خەریك بوون یەكێكیان لەبەر دراگاكە سیان لە ژوورەوە .

۳. خێزانێك هاتنە لام لەناو حەوشەی نەخۆشخانەكە ووتی دكتۆر گیان من خۆم و مێردەكەم و ۲ مناڵەكەم نەتیجەكەمان دەرچووە هەڵگرین ٫ وتم بەداخەوە بەس سوپاس بۆ خوا كە تەندروستیتان باشە٫ ووتی دكتۆر گیان خەمی خۆمانم نییە دایك و باوكم بەتەمەنن و لە ماڵەوە وەزعیان خراپە و تەنگە نەفەسەن فریایان كەون ٫ لەویا كاك ئازاد بەڕێوبەری كارگێڕی ووتی قسەم لەگەڵ كردوون تۆزێكیكە اسعاف ئەڕوات ئەیانهێنێت.

پێم خۆشبوو ئەو خێزانە خۆیان ئەم قسانە بكەن بەس رازی نەبوون تەنانەت وێنەشیان بگرم.

٤. نەخۆشخانەكان لە لێواری پڕبووندایە.

من تەنها بۆ چاوپێكەوتنێك لەوێبووم .
پاڵەوانی راستەقینە ئەوانەن كە لەوێن نەك ئێمە كە لەسەر شاشەین، من تەنها شانازییەكانی ئەوان دەگوازمەوە .

ئەمە جگە لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ و كلینیكی علی ناجی و كەرەنتینەكان و ئەو هۆتێلەش كە تایبەت كراوە بە تووش بووانی كۆرۆنا، كە ئەوانیش هەر یەكەیان داستانێكیان تیا تۆماركراوە و بەردەوامیشە٫ پڕە لە پاڵەوانەكانی ئەم جەنگە.

تكایە تكایە تكایە پابەندبن