دارچینی
ڕاچڵهكین-
القرفه-سلیخه-القرفهالسیلانیه-Cinnamon
ناوە زانستییەکەی cinnamomum-zeylnicum
دارچینی درەختێکە لەکۆمەڵەی غاریات( Lauraceae) لەدوو لەتکییەکان، درەختێکی بچوکی هەردەم سەوزە، رەنگی گەڵاکەی تێر و بۆنخۆشە،گوڵێکی زەردی وردی زۆر دەگرێت،بەرەکەی لەترێ دەچێت،رەنگەکەی قاوەییە، پێشتر حەبەشە و سۆماڵ بەوڵاتی دارچینی ناسرابوون.
مادەی دارچینی بریتیە لەتوێکلی لقی درەختەکە، تامەکەی کەمێک شیرینە درەختەکە لقی زۆری لێ دەبێتەوە و شۆر دەبنەوە سەر زەویەکە، بۆ لێکردنەوەی توێکلەکە لەبەرەبەیانەوە دەست پێ دەکرێت، توێکڵ لە لقە کۆنەکانەوە دەکەنەوە نەوەک یچڵەتازەکان.
باشترین کاتی ئەو کاتەیە کە کەش باراناویە چونکە شێ یارمەتی داماڵینی توێکڵەکەی دەدات،دوای لێ کردنەوە و جیاکردنەوەی گەڵاو چڵە بچوکەکان کەبەکاری دەهێنن بۆ رۆنی دارچین توێکەڵاکەشی ئامادەکرێت و دەخرێتە بەرهەتاو هەتا وشک دەبنەوە ئەو جا پارچە پارچە دەکرێن بۆ خستە بازارە و بەکاردەهێرێت بۆخواردن.
لەئێستادا وڵاتی مەدەغەشقەر و سیسیل ،بەربەرەکانی وڵاتی سیلان دەکەن لەبەرهەمهێنانی دارچینیدا.
ئا- ئەندازیاری کشتۆکاڵی: ساکار عزیز