ابو نموس یه‌كه‌م هاوڵاتی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب ی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
یه‌كێك له چاكبوه‌وه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له فه‌ڵه‌ستینه و ناوی"محمد ابو نموس" ه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی سكای نیوز ورده‌كاری دۆخی خۆی ده‌گێڕێته‌وه له ماوه‌ی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر گرتنی نه‌خۆشه‌كان له چین.
ابو نموس یه‌كه‌م هاوڵاتی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب ی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا یه كه له‌مانگی 12 ی ساڵی پاره‌وه له چین ئه‌م ڤایرۆسه بڵاوبۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م پیاوه خوێندكاری دكتۆرا بووه له زانستی ده‌رون ناسی له شاری ووهان و دڵنیای ده‌دات له‌وه‌ی هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب له شاری ووهان ته‌ندروستیان باشه و ئه‌م ته‌نها تاكه كه‌سی توشبوو بووه به ڤایرۆسه‌كه.
له‌باره‌ی كاتی توشبوونی به ڤایرۆسه‌كه ده‌ڵێت" نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه هاوشێوه‌ی توشبوونه به ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا به‌ڵام ئازاری زیاتره و كه‌سی توشبوو هه‌ست ده‌كات سییه‌كانی خه‌ریكه له جه‌سته‌یه‌وه دێته ده‌ره‌وه" له‌دوای توشبوونی ئه‌م پیاوه به‌هۆی به‌هێزی سیستمی به‌رگری پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندوه كه دۆخه‌كه‌ی توانای چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌رمان ئه‌م پیاوه فه‌ڵه‌ستینیه ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی هه‌ر نه‌خۆشێك په‌یوه‌سته به به‌هێزی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شیه‌وه و له نه‌خۆشخانه ده‌رمانی دژه ڤایرۆس و به‌هێزكه‌ری به‌رگری له‌شیان بۆ به‌كارهێناوم و له‌گه‌ڵیدا چه‌ند جۆرێك ڤیتامینی تایبه‌ت و ده‌رمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشی مه‌لاریام بۆ به‌كارهێنراوه و پزیشكه‌كان ڕۆژانه پشكنینیان بۆ كردوم و هه‌ر 3 ڕۆژ جارێك وێنه‌ی تیشكی بۆ سییه‌كانم گیراوه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی دۆخم باشتر بوو"
ووهان ئه‌و شاره‌ی چین كه بۆ یه‌كه‌مجار ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی 12 ی ساڵی پاره‌وه تیایدا بڵاوبۆته‌وه و ژماره‌ی توشبوو به‌م ڤایرۆسه گه‌یشتۆته 74500 توشبوو و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.