باخی زەیتون
ڕاچڵهكین-
لهكاتی دانانی باخی زهیتون پێویسته جوتیار گرنگی بدات به چهند خاڵێك كه گرنگترینیان لهم بابهتهدا ڕونكراوهتهوه.
1- زەوی دەست نیشان کراو نا بێت شوێنی شینایی بێت، دەبێت خاوێن بێت لەهۆکارەکانی نەخۆشی، پێش چاندنیش خاوێن بکرێتەوە .
2- پێش بەکارهێنانی پەینی ئۆرگانی ( پەینی کۆنی ئاژەڵی ) و پەینی کیمیای ،زەوی بەقوڵی 30 سم دەکێڵدرێت و تەخت و ڕێک دەکرێت ، دواتر نەمامەکان بە ( 5 * 6 ، 5 * 7 ، 6 * 6 ، 7 * 7 ، 6 * 7 ، 8 * 8 ، 7 * 8 ) م دەچێنرێت ، ئەویش بەپێی جۆری حزمەت و جۆری سنفەکە و ڕێژەی بارانی ناوچەکە .
3- ئەو جۆرانە هەڵدەبژێرین کە نەمامەکانیان لە تەمەنی ( 1 بۆ 2 ) ساڵە و بەرزیان 45 بۆ 50 سم و توشی نەخۆشی و مێرو و نەبوون ، ڕێژەی ڕۆنیان زۆرە بۆ خواردن و زەیت دەشێن .
4-چاندنی زەیتون لە کۆتایی مانگی ئەیلو دەست پێدەکات تا کۆتایی مانگی ئادار بەردەوام دەبێت .
تێبینی :بەکارهێنانی سیتەمی دڵۆپاندن بۆ کەم کردنەوەی بڕی ئاودان و گژ و گیا و حەرجی پەروەرووەکردن .
ئا:بیلال حمەڕەوف
سەرپەرشتیاری گرووپی گەشەپێدانی کشتوکاڵ