کۆرۆنا ڤایرۆس
ڕاچڵهكین-
1- ھەتا ئێستا( ٧٧،٩٧٧) ھەزار حاڵەتی تۆمارکراو ھەیە و لەنێو ئەوانەش تەنیا( ٢،٣٦٦)ھەزار کەس ھەیە کەگیانیان لەدەستداوە بەھۆی سەرھەڵدانی کۆرۆنا ڤایرۆس کۆڤید -١٩-وە ھەتاکو ٢٢ ی فیبروەری ٢٠٢٠ ، کاتژمێر( ١٦.٠٦)بە کاتژمێری گرینج .
2- لە ئێستادا (٥٤،٢٩٨) حاڵەتی توشبوو ھەیە کەنەخۆشیەکە چالاکە ، (٤٢،٧٤٧)واتە (٧٩٪)حاڵەتەکەیان کەم و مامناوەندە ، (١١،٥٥١)حاڵەت واتە (٢١٪) توندەو حاڵەتیان کریتیکەڵ و خراپە.
3-ئەو حاڵەتانەی دەرئەنجامیان ھەبووە (٢٣،٦٧٩) حاڵەتە ، ئەوانەی بە تەواوەتی چاکبونەتەوە (٢١،٦٧٩)کەڕێژەی لە (٩٠٪)یە ، و (٢،٣٦٦)حاڵەت گیانیان لە دەستداوە کە ڕێژەی (١٠٪)یە .
زۆربەی حاڵەتەکان لە چین تۆمارکراوە تا ئێستا ، بەڵام بڵاوبوونەوەی ھەیە لە ١٢ ووڵاتی تر لە جیھاندا ، واتە بەڕێژەی (٩٧،٨٤٪)لە چین کە (٧٦،٢٩١)حاڵەتە ، و ڕێژەی (٢،١٦٪)لە ھەموو ووڵاتەکانی تردا کە (١،٦٨٦)حاڵەتە .
ئەو ووڵاتانەی کە کۆرۆنا ڤایرۆس کۆڤید-١٩-ی تیایدا بڵاوبۆتەوە و ژمارەی حاڵەتەکان .
١- ووڵاتی ( چین ) ژ. توشبوو (٧٦،٢٩١ ) حاڵەت ، ژ. مردوو (٢،٣٤٥) ، ژ. چاکبوونەوە (٢١،٠٦٨) حاڵەتە.
٢- باشوری کۆریا (٤٣٣)حاڵەت ، ژ.مردوو(٢)کەس ، ژ.چاکبوونەوە (١٨)حاڵەت .
٣- یابان (١٣٣)حاڵەت، ژ.مردوو (١)کەس، ژ. چاکبوو (٢٢)کەس .
٤- کەشتییەکانی( دایمۆند پرینسیس کرۆز ) ، ژ.ت(٦٣٤)، ژ.م (٢)حاڵەت ، ژ.چ (١٧)کەس .
٥- سینگافۆرە (٨٩)حاڵەت ، ژ.م (سفر )، ژ.چ (٤٩)کەس .
٦- ھۆنگ کۆنگ (٧٠)حاڵەت ، ژ. م (٢) ،ژ.چ (١١)کەس .
٧- ئیتالیا (٥٦)، ژ.م (٢)، ژ. چ (٢)کەس .
٨- تایلاند (٣٥)حاڵەت ، ژ.م (سفر )، ژ.چ (٢٠)کەس .
٩- وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٣٥)،ژ.م (سفر)،ژ.چ (٢٠)کەس .
١٠- ئێران (٢٨)، ژ.م (٥)، ژ.چ (سفر )کەس .
١١- تایوان (٢٦)، ژ.م (١)، ژ.چ (٢) کەس .
١٢- مالیزیا (٢٢)کەس ، ژ.م (سفر )، ژ.چ (١٧)کەس .
١٣- ئوسترالیا (٢١) حاڵەت ، ژ. م (سفر )، ژ.چ (١١) کەس .
١٤- ئەڵمانیا (١٦)حاڵەت ، ژ.م (سفر )، ژ.چ (١٤)کەس .
١٥- ڤێتنام (١٦)حاڵەت ، ژ.م (سفر )، ژ.چ (١٥)کەس .
١٦- ئیماراتی عەرەبی (١٣)حاڵەت ، ژ.م (سفر )، ژ. چ (٣)کەس .
١٧- فەرەنسا (١٢)حاڵەت ، ژ.م (١)، ژ.چ (٧)کەس ..
١٨- کەنەدا (٩)حاڵەت ، ژ.م (سفر )، ژ.چ (٣ )کەس .
١٩- بەریتانیا (٩)حاڵەت ، ژ.م (سفر ) ، ژ.چ (٨ ) کەس .
٢٠- فلبین (٣) حاڵەت ، ژ.م (١) ، ژ.چ (٢) کەس .
٢١- ھند (٣)حاڵەت ، ژ.م (سفر) ، ژ.چ (٣) کەس .
٢٢- ڕوسیا (٢) حاڵەت ، ژ.م (سفر) ، ژ.چ (٢) کەس .
٢٣- ئیسپانیا (٢) ، ژ.م (سفر)، ژ.چ (٢) کەس .
٢٤- بەلجیکا (١) حاڵەت ، ژ.م (سفر) ، ژ.چ (١) کەس .
٢٥- کۆمبۆدیا (١)، ژ.م (سفر ) ، ژ.چ (١) کەس .
٢٦- میسر (١)حاڵەت ، ژ.م (سفر ) ، ژ.چ (١) کەس .
٢٧- فینلاند (١) حاڵەت ، ژ.م (سفر) ، ژ.چ (١) کەس.
٢٨- ئیسرائیل (١)حاڵەت ، ژ.م (سفر ) ، ژ.چ (سفر) کەس .
٢٩- لوبنان (١) حاڵەت، ژ.م (سفر) ، ژ.چ (سفر) کەس .
٣٠- نیپال (١)حاڵەت ، ژ.م (سفر ) ، ژ.چ (١) کەس .
٣١- سیریلانکا (١) حاڵەت ، ژ.م (سفر ) ، ژ.چ (١) کەس .
٣٢- سوید (١) حاڵەت ، ژ.م (سفر ) ، ژ.چ (سفر ) کەس .
٣٣- ماکاو (١٠) حاڵەت ، ژ.م (سفر) ، ژ.چ (٦) کەس .
4- ھەتا ئێستا ڕێژەی کوشندەیی ئەم ڤایرۆسە کە لەلایەن (NHS)ی چاینی بڵاوکراوەتەوە ، ڕێژەی لە( ٢،١٪) خەمڵێنراوە لە ھەموو جیھاندا ، بەڕێژەی (٤،٩٪) لە ۆھان لەچین ، ڕێژەی (٣،١٪)لە ھۆبی ، ڕێژەی (٠،١٦٪)لە شوێنەکانی تری جیھان .بەڵام ڕێژەکە کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO) لەھەموو جیھاندا کە خەمڵێنراوە ڕێژەی (٢٪)ە .
5- ڕێژەی مردن لە نێوان ئەو نەخۆشانەی داغڵی نەخۆشخانەبوون بە (١٥٪)خەمڵێنراوە .
6- لە یەکەم ڕۆژی نیشانەکانەوە تا مردن بریتییە لە ١٤ ڕۆژ لەنێوان (٦-٤١)ڕۆژ .
7- ئەوەی بینراوە بەتەمەنەکان ڕێژەی مردنیان زیاترە ، کەبریتییە لە(١٤،٨٪)لە تەمەنی (٨٠)ساڵ و سەروتر ، بەڵام ڕێژەکە (٠،٢٪) لەتەمەنی(١٠-١٩)ساڵ ، و ڕێژەی (٠،٤٪) لە تەمەنی (٤٠-٤٩)ساڵ ، لەنێوان تەمەنی (سفر - ٩)ساڵ ڕێژەکە (سفرە).
8- پیاوان ڕێژەی مردنیان زیاترە کە ڕێژەی (٢،٨٪)ە ، لەژناندا (١،٧٪)ە .
9-ئەوانەی نەخۆشیە درێژخایەنەکانیان لەگەڵدایە وەکو نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و شێرپەنجە و فشاری خوێن ڕێژەی کوشندەیی زیاترە وەک لەکەسانی تر .
10- لە ٨٠٪ حاڵەتەکان ، حاڵەتی سادە و مامناوەندن و توند نین .
11- گرنگترین نیشانەکانی : تا لە ٩٨،٦٪ ی حاڵەتەکان ڕوئەدات ، بێتاقەتی لە ٦٩،٦٪ ی حاڵەتەکان ، کۆکەی ووشک لە ٥٩،٤٪ ی حاڵەتەکان ، دوای ھەفتەیەک ھەناسەتوندی ئەگەری ڕوودانی ھەیە .
چ کاتێک پێویستە ماسک بەکاربێنم ؟
بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بێت (WHO) تەنیا لەم حاڵەتانەدا پێویست دەکات ماسک بەکاربێنیت :
١- ئەگەر کەسێک بوویت ھیچ نیشانەیەکت تیادا نەبوو پێویست ناکات ھیچ جۆرە ماسکێک بەکاربێنیت ، تەنیا ئەگەر خزمەتی کەسێکی توشبوو بە ڤایرۆسەکە بکەیت ئەو کاتە دەبێت بەکاریبێنیت .
٢- ماسک بەکاربھێنە ئەگەر کۆکە یان پژمینت لەگەڵ بوو .
٣- پزیشک و کارمەندانی تەندروستی پێویستە ماسک بەکاربێنن لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە نەخۆشانەدا .
٤- ماسک تەنیا کاتێک کاریگەر دەبێت کە دەست شتنی لەگەڵ بێت زوو زوو بە سابون و پاکژکەرەوەکان و ئەلکھۆل .
٥- ئەگەر ماسکت بەکارھێنا باشترە بزانیت چۆن بەکاریدەھێنیت بەشێوەیەکی ڕاست .
ھاوڕێیان وەک دەبینین ، بەپێی ئەم ستاتیکانە ڕێژەی مردن بەم ڤایرۆسە لەچاو توشبوون پێی ڕێژەیەکی کەمە ، بۆیە پێویست بە ترساندن و تۆقین ناکات لە حاڵەتەکە ، تەنیا خۆپاڕێزگاریکردن لێی و وەرگرتنی ڕای پزیشک ھەر کاتێک نیشانەیەکت ھەبوو لەو نیشانانە پێویستە .
ئەو دڵەڕاوکێ و ترسەی لەنێو ھاوڵاتیاندا ھەیە ، زەرەری زۆر زیاترە لە قازانج چونکە ھەم بەرگری لەشیان کەمدەکاتەوە ، و ھەم بە قازانجی بازرگانەکان کۆتایی دێت ، کە ئەمڕۆ توانیویانە ڕێژەیەکی زۆر لە ماسکی ماوە بەسەرچوو بفرۆشن بە خەڵک ، بەڵام خۆشبەختانە ئاسایشی سلێمانی توانیوێتی دەست بگرێت بەسەر ڕێژەیەکی زۆر لەو ماسکانە.
د. ھەڤین کەمال شاە محەمەد
سەرچاوە :
1- www.who.int_ disease
2- Worldometer.info.