بۆ یەکەمجار لە شاری دهۆک دوو تووشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

کوردستان

02/08/2020     ژمارەی بینراو 277

راچڵەکین-

تەندروستی دهۆک رایگەیاندووە، شەوی رابردوو دوو تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك بڵاویكردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو دوو توشبووی كۆرۆنا  لە رەگەزی نێر کە تەمەنیان 63 - 66 ساڵانە و خەڵكی بەردەرەشن، گیانیان لەدەستدا. 

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان ئەمە یەکەمجارە لە سنووری پارێزگای دهۆک گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماردەکرێت.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاکو ئێستا 581 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون، کە 362 تووشبوو چاکبوونەتەوە و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گەیشتە 14 ھەزار و 134 كەس، نۆ ھەزار و 177 توشبوو چاكبوونەتەوە و 554 كەسیش بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. ئێستا چوار ھەزار و 406 توشبوو لە نەخۆشخانەكانی ھەرێمی كوردستان لەژێر چارەسەری پزیشكیدان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن