راچڵەکین- سپۆرت
ئیدین هازاردی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، جوانترین ئەو گۆڵانەی ئاشکراکرد کە لە چامپیۆنز لیگ بینیویەتی.
هازارد لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی چامپیۆنز لیگ وتی: "جوانترین گۆڵی مێژووی چامپیۆنز لیگ گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە بەرامبەر یوڤانتۆس، هەروەها گۆڵەکەی گاریس بەیل بەرامبەر لیڤەرپول لە یاریی کۆتاییدا".
وتیشی: "هەردوو گۆڵەکە نایاب بوون و بڕوام پێ بکەن منیش لەبەردەم تەلەفزیۆنەکەدا چەپڵەم لێدەدا".
لەبارەی ئەوەی حەز دەکات چ جۆرە گۆڵێک تۆماربکات، هازارد دەڵێت: "حەز دەکەم گۆڵێکی وەکو ئەوەی زیدان تۆماربکەم بەرامبەر بایر لیڤەرکوزن، هەرچەندە منداڵ بووم و باوکم نەیهێشت سەیری یارییەکە بکەم لەو کاتەدا".