توشبووی كۆرۆنا کەی پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکات؟
ڕاچڵهكین-
بێگومان ئێستا خەلکێکی زۆر تووشی پەتای کۆرۆنا بوون جا هەیە لە مالەوە ماوهتهوە و زۆر کەس پرسیار دەکات ئایا کەی نەخۆشەکەمان ببەینە نەخۆشخانە یان نا؟ دكتۆر هیوا پزیشکی پسپۆڕی هەناو لهم بابهتهدا ئهو حاڵهتانهی توشبوون به كۆرۆنا ڕوون دهكاتهوه كه پێویستیان بهوه ههیه ببرێنه نهخۆشخانه.
هەندێک نیشانە و ئاگادار کەرەوە هەیە کە پێویست دەکات نەخۆشەکە داخل بکرێت بەڵام پاش ئەوەی ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی ئەو بوارە دەکەیت.
1- هەناسەتەنگی زۆر بێت، بەشێوەیەک لە دانیشتنیش هەناسەی تەنگ بێت، یان نەخۆشەکە نەتوانێت ڕستەیەک بڵێت و قسەی پێ نەکرێت.
2- رێژەی ئۆکسجینی بە ئامێری پێوانی ئۆکسجین (pulse oximetry).... 90 بێت یان کەمتر بێت ئەگەر هاتوو هیچ هەست بە تەنگەنەفەسیشی نەکرد.
3- باری هۆشیاری و ئاگا لێ بوونی دابەزێت وەک گێژبوون و سەرسوڕان، و كاتێك بانگی بکەیت و نەتوانێت وەڵام بداتەوە.
-شین بوونەوەی لێو و پەنجەکانی
-کەم بوونەوەی میزکردن
-فشاری خوێنی داببەزێت
4-ئەوانەی لەماڵهوە کەس نییە چاودێریان بکات لە بەر باری کۆمەلایەتی یان دارایی.
5- ئەوانەشی کە مەترسی تووشبوونیان بە کۆرۆنا ڤایرۆسی توند هەیە وەک ئەوانەی لە سەرووی 65 ساڵن یان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک شەکرە و نەخۆشی دڵ و بەرگری لەشیان لاوازە وەک ئەوانەی شێرپەنجە یان دەرمانی ستیرۆید دەخۆن پێویستیان بە چاودێری وورد هەیە لەمالەوە ئەگەر نەکرا ئەوا پێویستە داخل بکرێن لە نەخۆشخانە.