5 هۆكار واده‌كات پیاوان ئاره‌زووی سێكسیان كه‌مببێته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
لاوازی سێكسی یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی هه‌ندێك له پیاوان بووه به كێشه بۆیان، له‌م بابه‌ته‌دا به 5 هۆكار ئاشنا ده‌بیت كه واده‌كه‌ن پیاوان له‌ڕووی سێكسیه‌وه لاواز ببن.
1-زۆر به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان:
ڕه‌نگه ئه‌م بابه‌ته زۆر باوه‌ڕ پێكه‌ی نه‌بێت له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س به‌ڵام زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل له جێگه‌ی نوستن ئه‌وه كار له ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان ده‌كات و ئاره‌زووی سێكسیان كه‌مده‌كاته‌وه.
2-هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵ:
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ساردبوونه‌وه‌ی پیاو له په‌یوه‌ندی سێكسی هه‌بوونی منداڵه چونكه ڕه‌نگه وه‌ك پێشتر نه‌توانن به‌ئاسووده‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كات به‌سه‌ر ببه‌ن.
3-خه‌م و كێشه و دڵه‌ڕاوكێ:
باری ده‌رونی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مو جه‌سته‌ی مرۆڤ و ئاره‌زووی سێكسی، كاتێك پیاو یان ئافره‌ت په‌ستانی ده‌رونی له‌سه‌ری زۆربێت و كێشه‌ی هه‌بێت ئه‌وه ئاره‌زووی سێكسی كه‌مده‌بێته‌وه و به‌نه‌مانی گرفته‌كه ڕه‌نگه دۆخی كه‌سه‌كه ئاسایی ببێته‌وه.
4- بێخه‌وی:
كه‌مخه‌وی و تێكچوونی كاتی خه‌و و دره‌نگ نوستن واده‌كات جه‌سته ووزه‌ی پێویستی نه‌بێت و هه‌ست به لاوازی بكه‌یت له‌به‌ر ئه‌وه ئاره‌زووی سێكسی له‌گه‌ڵ نه‌مانی خه‌ودا كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆته گرفتێكی باو له ئێستادا.
5- هه‌ستكردن به ماندوێتی:
هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی وا له پیاوان ده‌كات هه‌ست به كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی بكه‌ن، چونكه كاركردنی زۆر ئاستی هۆرمۆنی نێرینه داده‌به‌زێنێت.