ڕێگاكانی پاراستنی ترێ لە زەردەواڵە

کشتوکاڵ

03/08/2020     ژمارەی بینراو 1174

ڕێگاكانی پاراستنی ترێ لە زەردەواڵە

ڕاچڵه‌كین-

زەردەواڵە یەکێکە لەو مێروانه‌ی‌ کە زەرەرێکی ئابوری زۆر دەدات لە کاتی پێگەیشتنی ترێ دا، ئه‌مانه‌ش ڕێگاكانی پاراستنی ترێیه‌ له‌ زه‌رده‌واڵه‌.

ڕێگاکانی پاراستنی ترێ.
1_ ئەگەر چەند مێوێکی کەمە وەک ئەوەی لە حەوشەی ماڵەکان هەیە دەتوانی هێشوە ترێکان دابپۆشی بە تۆڕێک یاخود پەڕۆیەکی تەنک و ئەگەر ڕووبەری زۆریش بێت دەتوانی هەمان کار ئەنجام بدرێت زۆریش سەرکەوتووە.

2_ دروستکردنی تەڵە بۆ گرتن و لەناوبردنی زەردەواڵەکان.
دەبەیەکی ییپسی لە سێ بەشی یەکەم دەبڕیەوە و بەشی سەرەوەی پێچەوانە دەکەیەوە گیراوەیەک ئامادەدەکرێت کە پێکهاتبێت لە ( 1 پەرداخ سرکەی سێو و 6 پەرداخ ئاو و کەمێک خومرەی نان) یاخود ( بیپسی و کەمێک ئاو و شەکر)
-یان هەنگوین و شەکر و دەرمانی حشری بێ بۆن ) یان ( بیرە وچا و شەکر) یان ( شەربەتی کاڵەک و ئاو و شەکر)
هەرکامێک لەو گیراوانە بکەیە ناو دەبەکەوە بۆ ئەوەی سەرنجی حشەرەکە ڕابکێشێت و بکەوێتە ناو دەبەکە. تەڵەکان هەڵدەواسرێن لە نزیک هێشوە ترێکان.

3_ بەکارهێنانی دەرمانی مێروی بێ بۆن وەک اجیتا (دەرمان مێش) پیامۆکسام اسیتامیبراید.٪50 لەگەڵ گۆشتی قیمە یان گۆشت و ماسی قتوو وە بڵاوکردنەوەی بە ناو باخەکە دا.

س:نۆرینگەی کشتوکاڵی حاجیاوا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن