هه‌ركات هه‌ستت به‌م نیشانانه‌ كرد پرس به‌ پزیشك بكه‌ ڕه‌نگه‌ توشی كۆرۆنا بوبیت

تەندروستی

04/08/2020     ژمارەی بینراو 2968

هه‌ركات هه‌ستت به‌م نیشانانه‌ كرد پرس به‌ پزیشك بكه‌ ڕه‌نگه‌ توشی كۆرۆنا بوبیت


ڕاچڵه‌كین-

توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لە هەڵکشاندایە به‌تایبه‌ت لە پارێزگای هەولێر، ئه‌گەر هەستت بەم نیشانانەکرد كه‌ دكتۆر هێرش پزیشکی پایەبڵندی نەخۆشیەکانی هەناو له‌م بابه‌ته‌دا باسی ده‌كات، تکایە ڕاستەوخۆ ڕاوێژ به پزیشک بکە.

-تا و لەرز
-بێهێزی و شەکەتی
-ژانەسەر
-ئازاری ماسولکە
-کۆکەی وشک لە سەرەتا
-هەناسە تەنگی لە باری مام ناوەند و زیاتر
-سینگ ئێشە یان سینگ توند بوون
-نەمان یان کەم بونی هەستی بۆن و تامکردن
-سکچون و سک ئێشە، هەندێ جار ڕشانەوە
-ئارەقەکردن
-کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن

وە ڕێژەیەکی زۆری توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەوەن، بۆ ئەوەی نیشانەکانت زووتر و ئاسانتر چاک بێتەوە بەوردی پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکە.
وەکو پزیشکێک کە خۆم توشبووی ئەو پەتایە بووم، زۆر سودم بینی لە جێبەجێ کردنی ئەو خاڵانە.

-خۆت جیاکەوە لە ئەندامانی تری ماڵەوە
-پشوی بەردەوام تا کۆتایی چاک بونەوە
-ئیرادەت بەرز بێت و خەوت زیاتر کە لە جاران
-پلەی گەرمی شوێنی مانەوەت مام ناوەند بێت و هەوا گۆڕکێی هەبێت
-وەرگرتنی ژەمەکانی خۆراک لە کاتی خۆی
-ڕێژەی ئاو و شلەمەنی زۆر وەربگرە
-وەرگرتنی شەربەتی سروشتی پرتەقاڵ و لیمۆ
-ڕۆژی دوو بۆ سێ جار بەشێک میوە بخۆ
-چونە بەرخۆر لە بەیانیان زوو یان ئێواران
-لە سەر دەم خەوتن و پاڵ دانەوە
-وەرزشی هەناسەدان(هەناسەی قوڵ هەڵمژه بە لوت، ماوەیەک ڕایگرە، دواتر بەهێمنی بە دەم بیدەوە)
-ئه‌گەر کۆخەی تەڕت هەبوو(بەڵغەم) بەدەست لە پشتت بدە وەکو "زلە" دواتر قایم بکۆخە تاکو بەڵغەم ئاسان بێتە دەرەوە.
-حەبی پاراسیتۆڵ ڕۆژی ٣ بۆ ٤ گرام ئاساییە لە کەسی پێگەیشتوو، وە زۆۆر کاریگەر و بەسودە.
-دەتوانی(ڤیتامین دی و سی، زینک)وەرگری
-بۆ وەرگرتنی دژە بەکتریا پرس بە پزیشک بکە
-دووربە لە سەیرکردنی هەواڵ، هەوڵدە سەرقاڵی شتێک بیت کە دەروونت ئارام بکات
-ئه‌گەر نیشانەکانت توندتر بوون، ئەوا ڕاستەوخۆ ڕاوێژ بە پزیشک بکە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن