سودهكانی خەو بە پێی كاتەكان
ڕاچڵهكین-
كاتژمێری خه وتنی بایۆلۆجی جەستەی مرۆڤ یهكێكه لهو بابهتانهی كار له كۆنتڕۆڵكردنی چالاكیهكانی جهستهی مرۆڤ دهكات دكتۆره ڕۆژان لهم بابهتهدا باس له سوودهكانی خهو دهكات بهگوێرهی كاتهكان.
1- لە كاژێر 9 بۆ 11 ی شەو كاتی لەناوبردنی ژەهرە زیادەكانە لەناو بۆڕییە سستەكان بۆیە پێویستە ئەم كاتە بە هێمنی بەڕێ بكرێت.
ئەگەر هەركەسێك سەرقاڵی كاركردن بێت لەم كاتەدا ئەوە كاریگەری نەرێنی و خراپ دروست دەكات لەسەر تەندروستی.
2- لە كاژێر 11 بۆ 1 ی شەو كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو جگەرە ئەمەش كاتێكی زۆر باشە بۆ خەوێكی قووڵ.
3- لە كاژێر 1 بۆ 3 ی شەو كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو زراوە .
4- لە كاژێر 3 بۆ 5 ی بەیانی كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو سییەكانە بۆیە ئەو كەسەی كۆكەی هەبێت لەو كاتەدا زیاتر دەكۆكێ چونكە كاری لەناوبردنی ژەهرەكان دەست پێدەكات و پێویست ناكات هیچ دەرمانێك بخۆیت تاوەكو ڕێگری نەكەیت لەكاری ئاسایی سییەكان بۆ لەناوبردنی ژەهرەكان.
5- كاژێر 4 ی بەیانی كاتی دروست بوونی مۆخی ئێسك و خڕۆكەكانی خوێنە.
6- كاژێر 5 ی بەیانی كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو میزڵدانە بۆیە پێویستە لەم كاتەدا میزڵدان بەتاڵ بكەیتەوە تاوەكو یارمەتی میزڵدان بدەیت بۆ لەناوبردنی ژەهرەكان.
لێرەدا گرنگی ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لەكاتی خۆیدا دەردەكەوێت.
7- كاژێر 7 بۆ 9 ی بەیانی كاتی مژینی خۆراكە لە ڕیخۆڵە باریكە بۆیە پێویستە لەم كاتەدا نانی بەیانی بخورێت.
بۆیە ئەوەی بیەوێت تەندروستی جەستە و مێشكی بپارێزێت پێویستە نانی بەیانی كاژێر 7:30 بخوات.
8-ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن پێویستە ئەم خووە بگۆڕن چونكە جگەر و ڕیخۆڵە كاری خۆیان بەباشی ناكەن بۆیە كاژێر 9 بۆ 10 ش بیخۆیت هەر باشترە لە نەخواردنی.
درەنگ خەوتن و درەنگ هەڵسان جەستە هیلاك دەكەن و ناتوانێ وەك پێویست ژەهرەكان دەركەن لە لەشماندا