كۆچبەرێكی كورد خانمە پۆلیسێكی ئەڵمانی لەچنگی هێرشبەرێكی بەرەگەز تورك رزگار دەكات

کوردستان

06/08/2020     ژمارەی بینراو 1008

راچڵەكین-

كۆچبەرێكی بەرەگەز كوردی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، خانمە پۆلیسێك لە رووداوێكی درفاندن رزگار دەكات،كاتێك لەلایەن كەسێكی بەرەگەز توركەوە پەلامار دەدرێت.

بەگوێرەی گێڕانەوەی (بورهان ئەمین) كە رۆژنامەنوسێكی كوردەو لەوڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، لەچەند رۆژی رابردوودا كاتێك ئەو خانمە پۆلیسە سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەركەكەی دەبێت لەشەقامێكی شاری ( ڤۆپەرتاڵ)، گەنجێكی ئەڵمانی بەرەگەز تورك، پەلاماری دەدات و دەیەوێت بیفڕێنێت.

بورهان دەڵێت، لەو كاتەدا كۆچبەرێكی كوردی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان كەلەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە، ئاگاداری رووداوەكە دەبێت و بەهانای پۆلیسەكەو دەچێت و پاش دروستبوونی شەڕو دەمەقاڵە لەگەڵ رفێنەرەكە، بەڵام دواجار پۆلیسەكە رزگاردەكات و دواتر رفێنەرەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن