گۆڕانكاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەكرێت

کوردستان

06/08/2020     ژمارەی بینراو 266

راچڵەكین

حكومەتی هەرێم ماستەرپلانێكی نوێ بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان جێبەجێ دەكات، سەرپەشتیاری دەروازەكەش دەڵێت: بۆ دەستپێكردنی كارەكان، چاوەڕوانی رەزامەندی وەزارەتی دارایی دەكەین.

ئاسۆ قادر، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بە ماڵپەڕی یەكێتی راگەیاندووە، ماستەرپلانی دەروازەكە لەماوەیەكی نزیكدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی فەرمانی وەزارەتی دارایی دەكەین بۆ ئەوەی دەست بەكاركردن بكەین.

بەوتەی ئاسۆ قادر، جێبەجێكردنی ماستەرپلانەكە، سیمایەكی زیاتری نێودەوڵەتی بە دەروازەكە دەبەخشێت و گۆڕانكارییەكی زۆریشی تێدا ڕودەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن