هەولێر.. بڕیاری داخستنی چەندین شوێن درا

کوردستان

06/08/2020     ژمارەی بینراو 360

راچڵەكین

لیژنەكانی چاودێری و تەندروستی سەر بە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، بڕیاری داخستنی 142 شوێنی لە شارەكە دەركرد بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بە رووداوی راگەیاندووە، ئەو 142 شوێنەی بڕیاری داخستنیان دراوە، پێكهاتوون لە ساردەمەنی، چێشتخانە و شوێنی جیاواز.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شوێنانە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو داخراون و بەبڕی ملیۆنێك دیناریش سزادراون، هۆشداریشیدا لەكاتی دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەكان، رێكارەكان بەرامبەریان تووندتر دەبێت.

قایمقامی هەولێر داواشی لە هاووڵاتیان و كاسبكارانی شارەكە كرد، پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و بەپێی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماسك ببەستن و دەستكێش لەدەستبكەن، بۆئەوەی تەندروستی و سەلامەتیی خەڵكی شارەكە پارێزراوبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن