كۆسرەت ڕەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی جەلیل گادانی دەردەبڕێت

کوردستان

06/08/2020     ژمارەی بینراو 218

راچڵەكین

بەبۆنەی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین جەلیل گادانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پرسەنامەیەكدا كە ئاراستەی خانەوادەو بنەماڵەكەی كردووە، نیگەرانی خۆی بە گیانلەدەستدانی ئەو تێكۆشەرە دەربڕیوە كە حەوت دەیەی لە ژیانی خۆی بۆ خەبات و تێكۆشان لەپێناوی میللەتەكەی تەرخانكرد.

دەقی پرسەنامەكە:

بەڕێزان: خانەوادەو بنەماڵەی مامۆستا جەلیل گادانی تێكۆشەر

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەرو سیاسەتمەدارو نیشتمانپەروەری كورد مامۆستا جەلیل گادانی-م بیست، ئەو تێكۆشەرەی حەوت دەیە لەژیانی خۆی تەرخانكرد بۆ خەبات و تێكۆشان لەپێناوی میللەتەكەی، بەداخەوە ئەمڕۆ بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

‎بۆ خەمی لەدەستدانی ئەم كەڵە پیاوە هاوخەمی قووڵی خۆم دەردەبڕم، هیواخوازم خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو بەر دلۆڤانی و ڕەحمەتی خۆی بخات.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی 
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن